ماوە ماوە چەندین بەرهەمی سەیر دروست دەكرێن، كە لە بواری مۆدەدا جێگەی سەرسوڕمانی خەڵكیش دەبێ، ئەو مۆدە تازانە لە چەندین بواری جیا جیا سەرهەڵدەدەن، وەك پێڵاو، كراس، كاتژمێری دەست، لەلایەن چەند كۆمپانیای دروست كردنی كەرەستە و شتی لەم جۆرە، بەرهەم هێنراون. یەكێك لە دیزاینەرانی پێڵاو، گرێبەستێكی لەگەڵ كۆمپانیای (بۆریداپاندا)دا ئیمزا كرد بۆ دروست كردنی پێڵاوی بە ددان. ئەو دیزاینەرە جۆرە پێڵاوێكی ددانداری دروست كردووە، واتە ژێرەوەی پێڵاوەكە وەك دەم وایە، پڕە لە ددان. با كوڕان و كچانیش ئەوە بزانن ئەو جۆرە پێڵاوە بۆ هەردوو رەگەزە، ئەوەی بیەوێ لەپێی بكات، یان لە شوێنی گشتی رێكلامیی بۆ بكات، لەلایەن كۆمپانیای ناوبراوەوە پێڵاوێكی دیكەی بە خەڵات پێشكەش دەكرێ.