كتێبێك ئەوەندەی نینۆكێكە

كتێبێك ئەوەندەی نینۆكێكە
وەك دەزانین قەبارەی زۆربەی كەل و پەل و كەرەستە، دیاری كراوە، تەنانەت هەندێ جار لە شێوەی ستانداردی خۆیان لادەدەن، بە بچووكتر یان گەورەتر لە خۆیانەوە دروست دەكرێن، كتێب چەندین قەبارەی جیاوازی هەیە، بەڵام ئەمەیان بچووكترین كتێبە تا ئێستا دروست كرابێ، ئەو كتێبە بچووكە، لەلایەن (ئیڤان لۆرنزن) ئامادە و دروست كراوە، كتێبەكەش بە ناوی (كتێبی بچووك بۆ رووداوە گەورەكان)، تیایدا باسی لە چەندین بابەت كردووە لەوانە : تێپەڕ بوونی ژیان، كارەبا، نەهامەتی و نەخۆشی، دیداری یەكەمینی مرۆڤ.. كتێبەكە ئەوەندەی نینۆكێكی پەنجە دەبێ، بۆیە بە بچووكترین كتێب دادەنرێ كە باسی بابەتی گەورە بكات.
Top