دیوانی شیعر
June 19, 2014
رەنگا و ڕەنگ
قژى نەرمت وەکو تاڵى خۆرەتاو
لەسەر قۆڵ و شانى سپى پەرش و خاو
نەغمەى شیرین، ئاوازى خۆش لەدەنگا
ورشەى سەرنج لەناو چاوێکى مەنگا
خاڵێکى کاڵ، نەخشێکى جوان لەسەر روو
بەژن و باڵات، وردیلە و رێک و هەڵچوو...
