مانگ : له خه‌ودا پادشایه‌کی داد په‌روه‌ره یان زانایه‌کی گه‌وره‌یه یان پیاوێکی درۆزنه ، ئه‌وکه‌سه‌ی مانگ له ژوورێك دا ببینێ زه‌ماوه‌ند ئه‌کات ، ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك له خه‌ودا ببینێ مانگ که‌وته ناو ماڵه‌که‌ی و پارچه‌یه‌کی لێ کرده‌وه‌و به په‌ڕۆ پێچایه‌وه ئه‌و ئافره‌ته کوڕێکی ئه‌بێت و کوڕه‌که‌ی ده‌مرێ، ئه‌و که‌سه‌ی ببینێ مانگ له‌سه‌ر زه‌وی یه دڵی ناخۆش دەبێ، ئه‌و که‌سه‌ی ڕووی خۆی له ناو مانگ دا ببینێ نەخۆش دەکەوێ ، ئه‌گه‌ر هاوسه‌ره‌که‌ی دووگیان بێت کوڕیان ده‌بێت ، له خه‌ودا مانگ ببێته ڕۆژ مانای ده‌ست که‌وتی پاره‌و رزقه له باوك و هاوسه‌ره‌وه دێت ، هه‌روه‌ها مانگ له خه‌ودا به مانای باوك و دایك وخوشك و کوڕ‌و کچ و بازرگانی وئیش و کار دێت، وتراوه له‌وانه‌یه پاپۆڕیش بێت چونکه ده‌ریاوان به پێ ی جم‌و جۆڵی مانگ ده‌ڕوات ، نه‌خۆش له خه‌ودا مانگ ببینێ باش نییە ، هه‌ور به‌رده‌می مانگ بگرێت نه‌خۆشی یه یان له ده‌ست چونی پاره‌یه ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌گه‌ڵ مانگ بدوێ پایه به‌رزو شکۆمه‌ند ده‌بێت.