كورتە چیرۆک
June 18, 2014
رەنگا و ڕەنگ
جوتیارێكی پیر نامەیەك بۆ كورەكە زیندان كراوەكەی دەنێرێت و دەڵێت:
ئەمساڵ توانام نابێت پەتاتە بچێنم چونكە ناتوانم زەوی بكێڵم، دەزانم ئەگەر تۆ لێرە بوویتایە دەتوانی یارمەتیم بدەیت، چونكە هێزم نەماوە، كوڕەكە وەڵامی نامەكەی باوكی دایەوەو بۆی نووسی: باوكە بیر لە كێڵانی زەوییەكە مەكەرەوە چونكە من لەوێدا هەندێك شتی نا یاساییم شاردۆتەوە !
لەو كاتەدا پۆلیسەكان چاودێری نامەی بەندكراوەكان دەكەن و دەبینن كە لە نامەكە وا نووسراوە، بۆیە پۆلیسەكان بە دوای شتە نا یاساییەكە دەگەڕێن و هەموو زەوی جووتیاری باوكی كوڕەكە دەكۆڵن تا بگەڕێن و بیدۆزنەوە، بەڵام هیچیان نەدۆزییەوە، ڕۆژی دواتر كوڕەكە دووبارە نامەیەكی بۆ باوكی نووسییەوە :باوكە ئێستا پەتاتەكانت بچێنە، ئەوە باشترین شتە كە توانیبێتم بۆتی بكەم لێرەوە.
