دەستەبژێری لە مۆدەكاندا، هەنگاوێكی گرنگە، بە تایبەت كاتێك لە نێو كۆمەڵە بەشێكدا یەكێك لە مۆدەكان ئاوێتەی جوانی و رازاوەیی دەبن، لە كاتێكدا هەر شێوازێك بە مەبەستی گۆڕانكاری لە مۆدەكاندا رەنگدانەوەی خۆی دەبێ، لەگەڵ هەر شێوازێكی دیكەدا، یەكێك لەو بنەما سەرەكییانەی بۆ جوانی نینۆكەكانی پەنجە بەكاردەهێنرێ، دانانی جۆرە رەنگێكە كە رەنگێكی شیاو و گونجاو بێ، لەلایەكی دیكەشەوە دانانی نەخش بۆ نینۆكەكان، بەشێكی دیكەی جوانی و ناسكی دەبێ بۆ نینۆك، لەو دوو گۆشە نیگایەوەش دەتوانین جوانییەكی رەها بە نینۆكەكانی پەنجەی دەست بدەین، لە مۆدە تازەكانی نینۆكی پەنجەدا، دوو شێوازی گرنگ رۆڵی خۆیان دەبینن، یەكێكیان ئەوەیە كاتێك تەنیا رەنگەكان لەسەر نینۆكەكان دەدرێن، واتە هەر نینۆكێكی پەنجەیەك جۆرە رەنگێك دەبێ، بۆ نموونە دەكرێ هەر نینۆكێك لە رەنگێك بێت وەك : سپی و سەوز و سوور و شین و زەرد، ئەمەش یەكێكە لە مۆدە تازەكاندا، شێوازێكی نایاب و جوانیشی هەیە، شێوازی دووەمیش بریتییە لە دانانی نەخش و بەڵام ئەوەیان پێچەوانەی پێشووە، كە بە نەخشە و لە یەك رەنگەوە ئامادە دەكرێ، ئەو شێوازەش زیاتر بایەخی پێدەدرێ و نموونەیەكی جوانی و كراوەی هەیە.