دوور مەبینە ماوەیەكی دیكە كچان چەكدار بن، مەرج نییە تەنیا چەكێكی لەسەر شان بێ، ئەوەتا سەیرترین چەكیان بۆ دروست كراوە، ئەو چەكە بریتییە لە ئەڵقە و ئەنگوستیلەی دڕكدار، كە پێشەوەی ئەو ئێكسسوارە دڕكدارە و بە دڕكە، ئەگەر كچێك یەكێك لەو ئێكسسوارانەی لە دەست بێ، دانەیەكت پێدا بكێشێ، لەبەر ژانەكەی ئاگات لە خۆت نامێنێ، ئەو بیرۆكەیە بۆ ئەو كاتەیە لەو كاتەی دەسترێژی دەكرێتە سەر كچان لەلایەن كەسانی دیكەوە.