گیرەكردن بە جەنجەڕ !

گیرەكردن بە جەنجەڕ !
گێره کردن به جه نجه ڕ دوو ئاژه ڵیان ده هێناو کۆپەرانیان داده نا سەر ملی هه ردوو ئاژە ڵەکان ونێریان تێ ده خست و مژانەیان لێ قایم ده کرد، ئەمەش بۆ ئەوەی بە توندی كارەكە بكەن و بەبێ ئەوەی كێشەیان بۆ دروست بێ، ئەو كارەش بریتیی بوو لە جیاكردنەوەی دانەوێلە لەو بەشەی كە دوورنەی بۆ كراوە بە داس و دەستەوە، دواتر لە قوڵیی جەنجەرەكەوەیان دەخست و لەگەڵ ئێسترەكان یان گوێدرێژ دەخسترا و ئیتر یەكێك لەسەر جەنجەرەكە دەبوو و كاری سووڕانی ئاژەڵەكانیانی دەكرد، زیاتریش بۆ گران بوونی جەنجەڕەكە بۆ ئەوەی بە جوانی دانەوێلەكە بهاڕێت و قوڕسایی بخاتە سەر دانەوێڵەكان، ئەمەو دواتر قشرەكەیان دەماوە بە شەنە كاری شەنەبایان بۆی دەكرد و ئیتر دانه وێڵه که ده که وێته لایه ک ئەوەی دەمێنێ کاییەكەیە كە لەلایەكی دیكەوە یان ژێرەوە دەمێنێتەوە.
Top