هەر جۆرە ئێكسسوارێك، بە مانایەكی تایبەت دروست دەكرێ، یان كاری دیزاینی بۆ دادەنرێ، واتە جوانی ئێكسسوار پابەندە بەو بیرۆكەیەی لەسەری دروست دەكرێ، تەنانەت هەندێك لە ئێكسسوارەكان دیمەنێكی قەشەنگ و رازاوەیان هەیە، بەڵام لەم لایەنەشدا دەتوانین ئاستێكی شیاو هەڵبژێرن لەو جوانیەدا، یەكێك لەو جۆرە ئێكسسوارە ناسك و سەرنجڕاكێشانەی كە هەیە و هەردەم دیمەنە جوانەكەی لە دەست نادات و خۆشەویستیشە لەلای گشت خانمان، ئەویش ئێكسسواری ملوانكەیە، كە بەو شێوە ناسك وبچووكەی خۆیەوە، جوانیەكی گەورە دەبەخشێتە مل و سینگی خانمان. مۆدەكانی پێشووی ملوانكە بریتی بوون لە ملوانكەی شێوە گەورە، تەنانەت لەگەڵ دەركەوتنی مۆدەی تازە و نوێدا، هەر یەكە لەو مۆدە كۆنانە گۆڕانكاریان بەسەردا هات و لە مۆدەیەكی دیكەدا خۆیان دۆزیەوە، ئەویش شێوەی بچووك و زنجیر باریك و تەنك بۆ ملوانكەی مل، لە مۆدە تازەدا.