كورد، وەك هەر نەتەوەیەكی خاوەن مێژوویەكی كۆن و شارستانیەتێكی گەورە، كە لە سەردەمانی پێشوودا خاوەن گشت بوار و لایەنەكانی ژیان بووە، بە مەبەستی بوونمان بە وڵاتێكی سەربەخۆ و كە شایستەمانە، یەكێك لەو بەشە ئابووری و گرنگەی كە هەر وڵاتێك هەیەتی، ئەویش دراو و پارەی تایبەتە، كوردستانیش لە پێشووتردا خاوەن دراوی خۆی بووە، كە بە (سكە) ناسراوە، كە دراوێكی ئاسنین یان لە زیوو دروست دەكرا یان لە هەر كانزایەكی دیكە، و ئاڕم و لۆگۆی ئەو وڵاتەی لەسەرە كە كاری پێدەكرێ، لە ساڵانی (1830) جۆرە سكەیەك لە كوردستاندا هەبوو، كە بە سكەی كوردستان ناسرابوو، شێوەی سكەكە وەك دراوێكی كانزایی وابوو، وێنەی چیا لەسەر سكەكە هەبوو، وەك گوزارشت لە چیاكانی كوردستان و لەسەر سكەكە نووسرابوو (كردستان)، هەروەها لە دواوەی سكەكە چەند نووسینێك هەبووە و كە مانای ئەوە بووە، ئەو سكەیە سكەی فەرمی كوردستانە و دەكرێ بۆ كڕینی شت و مەك بەكاربهێنرێ، ئەو سكەیە تاوەكو ساڵی (1850) كاری كردووە و دواتر وەستاوە و بەهای كەم بۆتەوە.