بزانە چۆن ماسكارە لە برژانگت دەدەی

بزانە چۆن ماسكارە لە برژانگت دەدەی
زۆربەی كچان بە دەست جوانكردنی برژانگ و بەكارهێنانی ماسكارەوە لێڕاماون، كە هەندێكیان بە تەواوی ناتوانن ماسكارە بەكاربهێنن، یان بە جوانی نازانن برژانگیان ماسكارە بكەن، سەرباری ئەوەی ماسكارە چاوی خانمان بە بریقەی برژانگەكان جوانتر دەكات. لە بیر مەكە با هەردەم ماسكارە لەنێو جانتاكەتدا هەبێ، تەنانەت ئەگەر بۆ هەر شوێنێك چووی، لەوە دڵنیابە كە سیحری جوانی چاوت بە ماسكارەوە دەبێتە جێ سەرنجی جوان پەرستان. پسپۆرانی ماسكارە چەند رێنماییەك لە بارەی ماسكارە بە خانمان دەڵێن كە ئەوانەن :
-هەنگاوی یەكەمت بزانە چ جۆرە فڵچەیەك هەڵدەبژێری، كە لەگەڵ برژانگت بگونجێ.
-ئەگەر برژانگت درێژە، ماسكارەی قەبارە گەورە هەڵبژێرە، تا هەموو برژانگت بگرێتەوە لە كاتی ماسكارە كردندا.
-ئەگەر برژانگت كورتە، ئەو ماسكارەیە هەڵبژێرە كە لەو جۆرەیە كە برژانگ درێژ دەكات.
-دەبێ ماوە ماوە ماسكارە بگۆڕی، چونكە بەكارهێنانی بۆ ماوەیەكی درێژ نابێ، واتە لە دوای (15) رۆژی بەكارهێنان، دەبێ كۆنەكە فڕێ بدەیتە و ماسكارەیەكی دیكە بەكاربهێنە.
-ماسكارەكە لە برژانگی سەرێ بدە، بەمەش برژانگت لار خۆی دەنوێنێ.
-ئەگەر دەتەوێ برژانگت بە ستایلی رەنگاوڕەنگەوە دیار بێ، ماسكارەی رەنگاوڕەنگ بەكاربهێنە.
-بە بەكارهێنانی ماسكارەی دژە ئاو، خۆت لە تێكچوونی رەنگی برژانگ و فرمێسك و ئارەقە دەپارێزی.
Top