ئەگەر بڵێی ئەفریقا، خەڵك مرۆڤی رەش پێستی دێتە بیر. باشووری ئەفریقا وڵاتێكە كەوتۆتە گۆشەی باشووری ئەو كیشوەرە، دانیشتووانی ئەم وڵاتەش لە دوو رەگەزی رەش پێست و سپی پێست پێكهاتوون، بەڵام ئەگەر سەیری ئەو كچە شۆخ و شەنگە بكەین، یان بڵێین ئەو كچە ناسكە خەڵكی ئەو وڵاتەیە، هەرگیز ناچێتە مێشكەوە. (كاندیسی سوانپۆیل) كە بە (ڤیكتۆریای جوان) ناسراوە، خەڵكی ئەو وڵاتەیە، ئەو خانمە رەش پێست نییە، بەڵكو سپی پێستێكی ئەو وڵاتەیە، لە جوانیشدا دەگمەن و بێ وێنەیە. بە چاوێكی شینی رەنگ دەریایی روون و ساف، بە لێوێكی تەنك و ناسك، وەك مانگ دەدرەوشێتەوە، ئەو كچە ناسكە لە (20-10-1988) لە دایك بووە، بە شۆخی ئەو سەردەمە ناسراوە، لە چەندین نمایش و فیلمدا داوای لێكراوە كە بەشداری بكات، تەنانەت خەریكی خۆپاڵاوتنە بۆ هەردوو پێشبڕكێی شاجوانی (جیهان و گەردوون)، ئەوەی باسی لێوە دەكرێ، خەڵك دەڵێن (كاندیسی) شۆخ و شەنگ هەردوو نازناوەكەی، بێ ركابەر بردۆتەوە.