هونەرمەندێكی دانیشتووی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، رێگەیەكی ناوازە بۆ پاراستنی كتێب دەدۆزێتەوە، ئەو كتێبانەی كە چاپی نوێیان بەسەردا هاتووە و چی دیكە ناخوێندرێتەوە یاخود زانیارییەكانی كتێبەكان خواستیان لە سەر نەماوە، هەر بۆیە بە كریستاڵ ڕووپۆشیان دەكات. (ئەلێكسس ئارنۆڵد) هونەرمەندێكی تەمەن 30 ساڵە، كە بە هۆی بەكارهێنانی پاكژكەرەوەی قاپ و قاچاخەوە دەتوانێت پەڕاو و كتێبەكان بە كریستاڵ ڕووپۆش بكات. ئارنۆڵد سەرەتا كتێبەكان لە ئاوی گەرمدا دەخوسێنێت و پاشانیش دەریاندەهێنێت تاكو وشك دەبنەوە، دواتریش بە بەكارهێنانی پاكژكەرەوەی قاپوقاچاخ كتێبەكان بە كریستاڵ ڕووپۆش دەكات. ناوبراو بۆ هەر كتێبێك كە ڕوو پۆشی دەكات نزیكەی 320 پاوەند وەردەگرێت بێ ئەوەی كەس میكانیزمی كارەكەی بزانێت. جێگای سەرنجە ئەو هونەرمەندە نهێنی كارەكەی راناگەیەنێ و ئامادەش نییە شێوازی دروستكردنی ئەم كریستاڵانە و ڕووپۆشكردنیان ئاشكرا بكات.