پەردەی دوو رەنگە

پەردەی دوو رەنگە
شێوازێكی تازەی بەكارهێنانی پەردەیە لە دیكۆری ماڵدا، بەڵام ئەوەی زیاتر بایەخی پێدەدرێ بریتییە لە پەردەی پەنجەرەكانی ژوورەكان كە كۆنترۆڵی رووناكی و جوانی ماڵ دەكەن، لە كاتێكدا شێوازی پەردە بە چەندین دیكۆری جۆراوجۆر هەن، بەڵام ئەوانەی جێگەی سەرنج و جوانییە ئەوەیە كە لەگەڵ رەنگ و شێوازی كەرەستەكانی دیكەی ماڵدا هاوشێوە و گونجاو بێت، ئەگەر پێچەوانەی ئەو حاڵەتە بێ، هۆكارێكی نەشیاو دروست دەكات نێوان جوانی ماڵ، ئەو پەردانەی لە ئێستادا لە دیكۆری ماڵدا بەكاردەهێنرێن، بریتییە لە زیاتر لە پەردەیەك و بەشێوازێكی رازاوە لەسەر یەكتر دادەنرێ و دیمەنێكی جوانیشی لێ دروست دەبێ، لە كاتێكدا دانانی چەند جۆرێك لە پەردە دەبێتە دیمەنێكی ناسك و جوان، بە تابیەت كاتێك ئەو دوو پەردەیە یان زیاتر لە دوو پەردەیە، لە دوو رەنگی جیاواز و لە یەك نزیك بن.
Top