چەندین ئافرەتان و خانمان لە جیهاندا هەن، كە قژیان نابڕن و بە هیوای ئەوەی ببن بە خاوەن درێژترین قژ و ریكۆردێكی تازە بشكێنن لەو بوارە، بۆ دواجار درێژترین قژی ئافرەتێكی چینی بوو، كە نزیكەی (284) سەنتیمەتر بوو، واتە نزیكەی (3) مەرتێك، بەڵام وادیارە (ئیلیا ئەدنا)ی (3) ساڵانە لە ئێستاوە بەشداری ئەو پێشبڕكێیە دەكات، كە لەو تەمەنە بچووكەیدا قژێكی درێژ و جوانی هەیە، لە ئێستاوە دایكی بڕیاری داوە كە قژی نەبڕێت و تاوەكو ببێتە خاوەن درێژترین قژ لە جیهان.