تەنوورە شازادەت دەكات

تەنوورە شازادەت دەكات
چەندین ستایل لە تەنووری كورت، كە بەشێكی جوان و رازاوەیە لە جلی خانمانی هەرزەكار و تازە پێگەیشتوو، هەر دیكۆرێكی لەم جۆرە جلە، بەهۆی پەڕپەڕە و شێوەیەكی كورتی، دەبێتە دیمەنێكی سەرنجڕاكێش وجوان، بە تایبەت كاتێك لەگەڵ جلی دیكە لەبەر دەكرێ و بەمەش دەبێـتە یەكێك لە ستایلەكانی جلی كورت، كە هاوشێوەی ئێلەگ و بلووزی كورت، بەمەش دیمەنێكی رازاوە و ناسكی دەبێ، كچانی تازە پێگەیشتوو دەتوانن سوود لەو مۆدەیە وەربگرن و لە دیكۆر و جوانی شێوەدا بە ناسكترین شێوە كاری لەسەر بكەن، بە تایبەت كاتێك لەگەڵ جینز یان پانتۆڵی درێژ كە هاوشێوە و هاورەنگ بن، بەمەش جوانترین و رازاوەترین دیمەنی دەبێ و شێوەیەكی خنجیلانەش دەبەخشێ.
Top