بزانە كەلووەكەت چ دەڵێ !

بزانە كەلووەكەت چ دەڵێ !
كاوڕ
ئەمڕۆ ئەستێرەكان هاوكاریت دەكەن، بارودۆخی ژیانت ئارام دەبێتەوە، هەروەها كاروبارەكانت بەڕێكی بەڕێوە دەچن، لەوانەیە مژدەیەكی خۆشت پێ‌ بگات، خۆشترین رۆژت رۆژی شەممەیە.

گا
ئەمڕۆ زۆر ئاگاداری خۆت بە و باری دەروونیشت بەشیوەیەكی باش كۆنتڕۆڵ بكە، هەروەها زیرەكانە مامەڵە لەگەڵ دەوروبەرەكەت بكە، خۆشترین رۆژی هەفتەت رۆژی شەممەیە.

جمك
ئەمڕۆ لە بواری ئیش ‌و كاردا بەخت یاوەرتە، هەروەها پەیوەندیت لەگەڵ ئەندامانی خێزانەكەت ‌و هاوڕێكانت زۆر باش دەبێت، هەست بەخۆشی‌و شادی دەكەیت، خۆشترین رۆژی هەفتەت رۆژی هەیینییە.


قرژاڵ
رەنگە ئەمڕۆ هەندێك كێشەو ئاژاوە بەرەو رووت ببێتەوە. بۆیە پێویستە خۆڕاگر بیت ‌و خۆشت لە گرفت ‌و كێشەی خەڵكانی دیكە هەڵمەقورتێنە، خۆشترین رۆژی هەفتەت چوارشەممەیە.

شێر
وا باشترە ئەمڕۆ بیر لە جێبەجێ كردنی پڕۆژەكان نەكەیتەوە، بەڵكو لە بری ئەمە هەوڵی پەیوەندی كردن لەگەڵ دۆستەكەت بدە و مێشكی خۆت كەمێك ئارام بكە، خۆشترین رۆژی هەفتەت رۆژی سێشەممەیە.


گوڵەگەنم
لەوانەیە ئەمڕۆ نەگەیتە هیچ چارەسەرێك بۆ گیروگرفتەكەت، بەڵام گوێ گرتن لە ئامۆژگاریی ئەوانەی لە كەلووی تەرازوون كەڵكی هەیە بۆت و قازانج دەكەیت، خۆشترین رۆژی هەفتەت رۆژی چوارشەممەیە.


شایان
ئەمڕۆ كەمێك وەڕس دەبیت، لەوانەیە لە بەڵێنێكیشت پەشیمان ببیتەوە كە بە خۆشەویستەكەت داوە، بۆیە هەست بە ئارامی ‌و دەروون ‌و ویژدانیت ناكەیت، خۆشترین رۆژی هەفتەت رۆژی شەممەیە.


دووپشك
ئەمڕۆ ئاگاداری خۆت بە و لە رووبەڕوو بوونەوەی خۆت بە دوور بگرە، رەنگە لە بواری سۆزدارییەوە بەخۆتدا بچیتەوە و چەند بڕیارێكی گرنگ لەم بوارەدا بدەیت، خۆشترین رۆژی هەفتەت سێشەممەیە.

كەوان
لەوانەیە ئەمڕۆ كارێكی چاك بكەیت ‌و تێیدا سەركەتوو بیت، یان گوێ لە هەواڵێكی دڵخۆشكەر دەبیت ‌و رەنگە دەستكەوتێكی ماددی باشیشت بەدەست بگات، خۆشترین رۆژی هەفتەت پێنج شەممەیە.

گیسك
رەنگە بە هۆی كاریگەری ئەستێرەكانەوە كەمێك دوودڵی ‌و دڵەڕاوكێ‌ باڵ بە سەرتدا بكێشێ‌، بۆیە كەمێك ئارام بە و بە هیچ شێوەیەك سەركێشی نەكەیت، خۆشترین رۆژی هەفتەت یەك شەممەیە.


گۆزە
لە ئیمڕۆوە لە بواری كاردا پێشبینیی هەندێك گۆڕانكاری بكە، لە لایەنی سۆزداریشەوە پێشكەوتنی باش بەدی دەكرێت و تا رادەیەكی باش دڵخۆش دەبیت، خۆشترین رۆژی هەفتەت رۆژی چوارشەممەیە.


نەهەنگ
برادەری خراپ وەك خەڵوز وایە نەشت سوتێنی رەشت دەكات، بۆیە لە هۆكارەكانی ناوزڕاندنی خۆت مەپرسە، بەڵكو بە زووترین كات خۆت لە هاوڕێ‌ خراپەكانت بەدوور بگرە ، لایەنی سۆزداریشت بەرەو پێش دەچێت، خۆشترین رۆژی هەفتەت دوو شەممەیە
Top