ئەمە یەكەمین چركەساتی تەقە كردنە لە (35)ـەمین سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكایە، كە (جۆن فتزگرالد كەنەدی) بوو، كە رۆژی (22)ی 11ی ساڵی 1963 لەلایەن چەند چەكدارێكی نەناسراوەوە تیرۆر كرا. ئەو رووداوە لە شاری تیكساس رووی دا، لەو كاتەی كاروانی ئۆتۆمبێلی سەرۆكی ئەوكاتەی ئەمریكا بە نزیك پلازای دیلی تێپەر دەبێ، لەوێیە تەقەی لێ دەكرێ، ئەو وێنەیە هی ئەو كاتەیە كە گوللەیەك بەر كەنەدی دەكەوێ، لە هەمان كاتەدا هاوسەرەكەی لە هەوڵی رزگاركردنی خۆیدایە تا لە ئۆتۆمبێلەكە بێتە دەر. جۆن كەنەدی، چوارەمین سەرۆكی ئەمریكایە كە دەبێتە قوربانیی تیرۆر، هەروەها هەشتەمین سەرۆكیشە كە بە كوشتن لە تەختی سەرۆكایەكی دوور دەخرێتەوە.