لە هاویندا ستایلی نوێ و مۆدی تازەی جلی جۆراوجۆر دەردەكەون، زۆربەیان باو دەبن لە نێو كچاندا، لەو وەرزەدا جلی هەمە چەشن لەبەر دەكرێن. ئێجگە لە چەندین ئێكسسواری جۆراوجۆریش لەگەڵ جلدا بەخۆوە دەكرێن. هەندێ لەو ئێكسسوارانە سەرەكیین. لەلای كچان پێویستە و دەبێ هەردەم پێیان بێ، وەك ئەوەی بەشێكی جل و بەرگ بێـت. جەنتا وەك هاوڕێیەكی نزیكت هەردەم لەگەڵتە، وەك ئێكسسوارێك لەگەڵ هەموو جۆرە جلێك هەڵدەگیرێ، جگە لەوەی كەرەستەیەكە بۆ هەڵگرتن و پاراستنی كەرەستەی تایبەت بە خۆتەوە، هەروەها دەتوانین جوانی ئەو ئێكسسوارە لەگەڵ شتی دیكەدا بگونجێنین وەك پێڵاو، جل و بەرگ، هتد... (كریستان لۆپتان) دیزاینەرەی جل و بەرگ بۆ هاوینی ئەمساڵ، بیرۆكەی مۆدێكی خستۆتە روو كە تایبەتە بە جەنتا و پێڵاو، بیرۆكەكەشی بریتییە لەوەی جانتا و پێڵاو هاوڕەنگ بن، واتە هەردووكیان لە یەك رەنگ بن. ئەو دیزاینەرە دەڵێ : ئەگەر جلەكەت لە هەر جۆرە نەخشێك بێ، ئەگەر توانیت رەنگی جەنتا و پێڵاو یەك بكەی، ئەوكاتە جوانترین مۆدی جلی هاوینەت دەستدەكەوێ ، كارێكی باشە ئەگەر خانمان بیر لەوە بكەنەوە بە جەنتا و پێڵاوی هاوڕەنگەوە دەربچن.