میوە و سەوزە فرۆشتن بە بەلەم

میوە و سەوزە فرۆشتن بە بەلەم
ئیش كردن یەكێكە لە هەوڵی مرۆڤ بۆ بەدەست هێنانی لایەنێكی مادی و پارە تا بژێوی ژیانی خۆی پێ دابین بكات. لە جیهاندا چەندین جۆرە كاركردن هەیە، هەر یەكێك بە كارێكەوە خەریكە، رۆژانەی ژیانیشی لەگەڵ كارەكەیدا بەسەر دەبات. جاران ئافرەتان كەمتر لە بواری ئێش كردندا دەبیندران، ئەوەتا لە ڤیتنام ئافرەتان زیاتر لە پیاوان ئیش دەكەن، یەكێك لەو ئیشە سەیرانەی لەو وڵاتەدا هەیە، شت و مەك فرۆشتنە بە بەلەم. ژنەی ڤێتنامی لە پێشەوەی بەلەمەكەیدا چەندین جۆرە سەوزە و میوەی داناوە، لەگەڵ ئەوەی بەلەمەكەش لێدەخوڕێ و شتیش دەفرۆشێ، بە نێو كووچە و شەقامەكاندا دەسووڕێتەوە كە رێڕەوی ئاویین تا ئەو كاتەی كە كڕیار دەیوەستینن بۆ شت كڕین.
Top