گەرما و تیشكی خۆر، لە هاویندا بەهێزن. كچانیش ناسكن، لەبەر بەهێزی تیشكی خۆر، لە ئاكامی گەرما و تیشكی بە تینی هەتاو ئەگەر هەیە پێستی كچان هەتاوبردە بێت و لەككە، جگە لەوەی تیشكی بە تینی هەتاو دەبێتە مایەی هەڵوەرینی قژی كچان. رێگەی چارەسەری بۆ ئەو دوو گرفتە، خانمان دەتوانن كرێمی دژە تیشكی خۆر، لە پێستیان بدەن، رەنگە خانمان بڵێن ئەی بۆ چارەسەری پرچ چ بكەین؟. پسپۆرانی جوانی دەڵێن : چاكترین رێ بۆ خۆ پاراستنی قژ لە كاریگەری گەرما و تیشكی خۆر بۆ پرچ، لە سەر نانی كڵاوە. نەوەك بچی چەندین دەرمان و كرێم لە پرچت بدەی، چونكە ماددەی كیمیاوی تێدایە و نەبادا پرچت تووشی هەڵوەرینی زیاتر بكات، ئەگەر چی كڵاو رێگەیەكە بۆ پاراستنی پرچت لە تیشكی خۆر، هەروەها پۆشاكێكی ناسكە كاتێك خانمان لە سەریانە نازی پێوە دەكەن. كڵاو ئێكسسوارێكە قەشەنگە، هەندێكیان بە شێوەی لار دروست كراوە، هەر كە كچان كڵاو لە سەر دەنێن، ئیدی لەگەڵ جوانی قژ و رووخساریان، هەم قژیان دەپارێزی و هەم جوانییەكی زیاتریان پێدەبەخشێت.