پێڵاوی پاژنەبەرزی بووك

پێڵاوی پاژنەبەرزی بووك
لەو كاتەی ئامادەكاری بۆ كچێك دەكرێ تا ببێتە بووكێكی خنجیلانە، یان تا لە رۆژی ئاهەنگی بووكێندا وەك شازادەیەك دەربكەوێ، كەس و كاری نزیكی بووك، زۆربەیان بەشداری لە هەڵبژاردنی جل و بەرگ و ئێكسسوار یان هەر بەشێكی پێویست بۆ ئەو رۆژەدا دەكەن، پێویستە ئەوانەی یارمەتی بووك دەدەن لە هەڵبژاردنی هەر شتێكی تایبەت بەو رۆژە بۆ بووكەكە،، دەبێ بە سانایی و وریایی كاری بۆ بكەن، چونكە هەر پارچەیەك لە پێداویستی خانمانی بووك، پێویستە لە رازاوەترین شێوە بێ، ئەگەر یەكێك لەو پارچانە نەشیاو بێ، دەبێـتە مایەی شێواندنی جوانی بووكەكە. بۆ نموونە : ئەگەر كراسێكی درێژمان بۆ خانمی بووك هەڵبژارد، لەلایەكی دیكەوە پێڵاوێكی پاژنە نزمان دەستنیشان كرد، بێگومان ئەوە ناڕێكی دروست دەكا لە كاتی پۆشینی كراس و لەپێ كردنی پێڵاوەكە. وەك دەزانین شێوازی كراسی ئێستای بووك، زۆربەیان درێژە و لێرەدا پێویستی بە پێڵاوێكی پاژنە بەرز هەیە، تا لەگەڵ یەكتر بگونجێن، یان بە مەبەستی یەكسان كردنی درێژی كراسەكە لەگەڵ بەرزی پاژنەی پێڵاوەكە هاوتا بێت، ئەم وێنانە چەندین شێوەی پێڵاوی جیاجیای پاژنە بەرزن كە تایبەتە بۆ بووكان ، خانمانیش دەتوانن یەكێك لەم شێوە تازانەی پێڵاوی پاژنەبەرزی بووك هەڵبژێرن.
Top