تەسریحەی 2014ی بووكان

تەسریحەی 2014ی بووكان
بەستنی قژ لەلای خانمان گەلێك شێواز و جۆری هەیە، كە لە ژمارە نایەت، ئەمەش كچان لە سەروبەندی بووكێندا دوو دڵ دەكات. ئەوان كاتێك بیر لە هەڵبژاردنی تەسریحەیەكی جوان و سەرنج راكێش دەكەنەوە، بەرامبەر بەو هەمەرەنگییەی تەسریحە و شێوەی بەستنی سەر و قژ تووشی دوو دڵیەكی زۆر دەبن. جاران كچان كە سەردانی یەكێك لە ئارایشتگاكیان دەكرد، تەنیا داوایان دەكرد جوانیان بكەن، بەڵام ئێستا كچان پێشتر بڕیاریان داوە كە چ جۆرە تەسریحەیەك دەكەن، بۆیە لە ئارایشتگادا، خۆیان نادەنە دەست سەلیقەی خانمانی ئارایشتگا. بەڵكو هەر زوو دەڵێن ئەم جۆرە تەسریحەیەمان بۆ بكە. ئەوەش مانای ئەوەیە كچان لە بواری تەسریحە و بەستنی قژ شارەزایی زیاتریان پەیدا كردووە. كاتێك كچان سەردانی ئارایشتگا دەكەن، كەتەلۆكی تەسریحە دەخرێتە بەردەمی بووك بۆ ئەوەی جوانترین تەسریحە كە بە دڵی بێت، بۆ ئەم رۆژە دەگمەنەی ژیانی خۆی هەڵیبژێرێت،. چەندین نموونەی جیاوازی بەستنی قژ بۆ خانمانی بووك هەنە، پێویستە ئەو شێوازەی بەستنی قژ، لەگەڵ ستایلی جلوبەرگی خۆیدا شیاو بێت، هەروەها لەگەڵ سیما و رەنگ و رووی ئەویشدا گونجاو بێت. مۆدەی تازەی بەستنی قژی ساڵی (2014) لەگەڵ هەموو جۆرە قژێك دەگونجێ، واتە ئەگەر قژەكە خاو یان لوول بێت.
Top