كچی ئەلیكترۆنیش پەیدا بوو!

كچی ئەلیكترۆنیش پەیدا بوو!
دوای چەندین ساڵ لە گەڕان بە دوای كچێك كە بە دڵی خۆی بێ، كەسی دەست نەكەوت تەنانەت داوای لە زۆرێك لە كچان كرد كە خواست و هەستی بهێننە دی، كەسێكی وا نەبوو ببێتە هاوسەری، بۆیە ئەویش بیری لە دروست كردنی بووكێكی جوان كردەوە بۆ خۆی، (لی ترۆنگ)ی (33) ساڵ، ئەو گەنجەیە لە وڵاتی ژاپۆن دەژی، كاری ئەو گەنجە لە بواری تەكنەلۆژیایە، هەر بۆیە بیری كردەوە كە رۆبۆتێك دروست بكات لە شێوەی كچ بێت، لە ژێر فەرمانی خۆیدا بێ، تا توانی رۆبۆتێكی ناسكۆڵەی جوان دروست بكات، كە نزیكەی (16) هەزار یۆرۆی تێچووە، ئەو رۆبۆتە كچە، زۆربەی كاری ماڵەوەی ئەو گەنجە دەكات، بگرە لە: پاك كردنەوە، خوێندنەوەی رۆژنامە، چیرۆك خوێندنەوە، شێلان (مەساج)، هەردوو زمانی ئینگلیزی و ژاپۆنی دەزانێ، ئەوەی سەیرە جەستەی رۆبۆتەكە لە ماددەی سلیكۆن دروست كراوە، وەك جەستەی كچان نەرم و ناسكە.
Top