كراسی درێژ بۆ بۆنە و ئاهەنگ لەبەر بكە

كراسی درێژ بۆ بۆنە و ئاهەنگ لەبەر بكە
دەبێ كچان ئەوە بزانن كە جل لەبەر كردن، بە گوێرەی كات و شوێنە. ئەو دوو لایەنە جوانیی ئەو جلەی لەبەرتدایە دیار دەخەن، بۆ نموونە ناكرێت ئەگەر بچیتە ئاهەنگ و بۆنەیەك و جلێكی بازاڕ یان میوانداریت لەبەر بێ، ئەوە پێچەوانەی شێواز و جوانیت دەوەستێ. ئێستا ئاهەنگ و زەماوەند زۆرە، خەڵكیش زیاتر لە بەهار و هاویندا زەماوەند دەكەن، بێگومان ئەگەر كەسانی نزیكت ئاهەنگێك بكەن، داوەتت دەكەن، دەبێ بە جلێكی جوانەوە بچیت و بەشداری بكەی، لەوێش چەندین كەسانی نزیك و دەستە خوشكت ببینی، هەر بۆیە جلێكی نایاب لەبەر بكە، تا بڵێن ئای لەو شۆخە جوانە! كچانی كورد بۆ زەماوەند زیاتر جلی كوردی دەپۆشن، بەڵام بۆ ئاهەنگی تایبەت و نیشان و ساڵیادی لە دایك بوون، جوانترە كراسێكی درێژی كراوەت لەبەر بێ، وێڕای ئەوەی جوان نیشانت دەدا، هەروەها كەسایەتییەكی بەهێز بە خاوەنەكەی دەدات،بێجگە لەوەی جلێكی كراوە و فەڕاحە، لە بارەی رەنگیشەوە، دەتوانی خۆت رەنگێك هەڵبژێری و لەبەری بكەیت.
Top