حەوزە ماسی

حەوزە ماسی
كابانی ماڵ، ئەگەر دەتەوێت ماڵەكەت بە دیمەنێكی سرووشتی بگەشێتەوە، یان حەز بە بوونی گیانداران دەكەی، هەردەم لە بەرچاوانت بن، لێرەدا دەتوانی چەندین ماسی جوانی لە ماڵدا بەخێو بكەی، وەك ئەوەی هەردەم قولینجێكی دەریا ببینی. ئەركی بەخێو كردنی ماسی لە ماڵدا ئاسانە، ئەگەر داوا لە هاوسەرەكەت بكەی، تا حەوزە ماسییەك لە ماڵەكتدا دابنێ، دیمەنێكی سەرنج راكێش و جوانی دەبێ، بە تایبەت ئەگەر حەوزەكە لە شووشەی رەنگاورەنگ بێ، ئێجگە لەوەی كە ماسییەكانیش رەنگاورەنگ و بچووك بن، هەبوونی حەوزە ماسی دیمەنێكی جوانە لە دیكۆری ماڵەكەتدا، كە جێگەی دڵنەوایی و هێمنییە، وێڕای ئەوەی كەشێكی ئارامت پێدەبەخشێ، هەر كاتێك سەیری ماسییەكان بكەی، هەست بە تەنیایی ناكەی، لە زۆربەی دیكۆری ماڵدا، حەوزی ماسی لە ژووری میوان دادەنرێ، لە هەندێكی دیكەش لە ژوورەكانی دیكەدا دادەنرێ، تۆش ئازادی و دەتوانی لە هەر شوێنێك دایبنێ، وا چاكە حەوزە ماسی لە شوێنێك دابنرێ، كە تیشكی هەتاوی بەر بكەوێ، تا ماسییەكان وا هەست بكەن لە شوێنێكی سرووشتی دەژین.
Top