واباوە لە بۆنە و یادەكاندا، چ نیشتیمانی بن یان جیهانی، خەڵكی بۆ دەربڕینی خۆشی و شادی خۆیان یاری ئاگرین بە ئاسماندا دەتەقێنن. جادە و شەقام بە زینە و رووناكی جۆراوجۆر دەڕازێتەوە، بەڵام خەڵكی هەر بە رازاندنەوەی جادە و شەقام و گۆڕپانەكان دڵیان ئاو ناخواتەوە، حەز دەكەن ئەو جۆش و خرۆشەی خۆشی كە دەروونی ئەوانی تەنیوەتەوە، لە ئاسمانی شارەكەیاندا رەنگ بداتەوە.باشترین شت بۆ پیشاندانی خۆشی لە ئاسماندا بەكارهێنانی یاری ئاگرینە. لە ویلایەتی كالیفۆڕنیا لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، دانیشتوانی ئەم شارە یارییەكی دانسقەی ئاگرینیان بەكارهێنا، كە ئاسمانی ئەو شارە یەك پارچە بوو بە گوڵی ئاگرین.