ئەگەر رۆژێك تووتییەكتان لە دوورەوە بینی، هەوڵبدەن زیاتر لێی نزیك ببننەوە و بزانن بەڕاستی تووتییە یان شتێكی دیكەیە، چونكە بەم دواییە لەلایەن وێنەكێشی بەناوبانگی جیهانی (جۆهانسۆن ستۆتەر)ەوە، چەندین تابلۆی نایاب كێشراوە، كە مرۆڤی كردووەتە تووتی. ئەو كارەش (4) هەفتەی پێچووە تا توانیویەتی جەستەی نمایشكارێكی جل و بەرگ بكات بە تووتی. ئەم هونەرمەندە جەستەی نمایشكارەكەی كردووەتە تابلۆیەك لە شێوەی تووتی. پاشان لە شوێنێكی تایبەتدا وێنەی تووتییە نمایشكارەكەی گرتووە، كە قاچی چەپی نمایشكارەكە لە جێگەی كلكی تووتییە، هەروەها دەست و قاچی راستی لە شوێنی باڵەكان، دەستی چەپیشی كە چەماوەتەوە تا ملی، ئەوەش سەری تووتییەكە نیشان دەدات.