ئەو ئێكسسوارەی جوانیمان دەردەخات

ئەو ئێكسسوارەی جوانیمان دەردەخات
جاران خانمان زیاتر گرنگییان بە شێوەی ئێكسسوار دەدا، ئێستاش چەندین ئێكسسواری جۆراوجۆر و هەمەچەشن هەن كە لەلایەن كچانەوە بایەخیان پێدەدرێت. پسپۆرانی بواری جوانكاری و ئارایشت دەڵێن: گرنگە خانمان بتوانن ئەوەندەی گرنگی بە شێوەی ئێكسسوار دەدەن، ئەوەندەش گرنگی بە رەنگ و گونجاندنی ئێكسسواری جۆراوجۆر بدەن. بۆ نموونە،ستایلێكی جوانمان دەست دەكەوێ، ئەگەر رەنگ و شێوەی گوارە و ئەنگوستیلە و ئەڵقەی پەنجە هاوشێوە و هاوڕەنگ بن. ئەم گونجاندنەش پێویستی بە ئامادەكردن و یەكخستنی ستایلی هەموو ئێكسسواری بەكارهاتوو هەیە. هەڵبەت خانمان دەتوانن لە كاتی كڕین و هەڵبژاردنی ئێكسسواردا، ئەو گونجاندنەی نێوان ئێكسسواری جۆراوجۆر رێك بخەن. هەروەها كچان دەتوانن ئەو یەكخستنەی لە نێوان رەنگ و ستایلدا چاوەڕوان دەكرێت، لەگەڵ جل و بەرگیشدا بیگونجێنن، ئەوەش شێوازێكی تازەیە لە بواری مۆدە و شێوازی گونجاندنی نێوان زیاتر لە ئێكسسوارێك.
Top