بە كراسی گوڵدارەوە شاجوانی!

بە كراسی گوڵدارەوە شاجوانی!
كۆمەڵێك شێواز و ستایلی جل و بەرگ لە بەهاردا دەردەكەون، كچانیش بۆ هەر بۆنە و جێگەیەك، یەكێك لەو جلانە بە خۆشی لەبەر دەكەن. لەگەڵ هاتنەوەی هەر وەرزێكی ساڵدا، گۆڕانكاریی تەواو بەسەر مۆدە و ستایل و دیزاینی جلەكاندا دێت، بە تایبەتی جل و بەرگ. لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهار، كچان زیاتر بایەخ بە جل و بەرگ دەدەن، تەنانەت زۆرتر لە جاران سەردانی بازاڕی جل و بەرگ دەكەن تا جلێكی جوان بكڕن. ئێستا كچان گرنگی بە كراسی درێژ دەدەن، ئەوەی بە (عەزیە) ناسراوە، ئەو كراسە بە جلێكی جوان و نایاب دادەندرێ، شێوەیەكی بەربڵاو و كراوەی هەیە، لایەنێكی دیكەی ئەو كراسە، جوانترە ئەگەر لە قوماشی نەرم و پەموو بێت، چونكە بەسەر جەستەدا شۆڕ دەبێـتەوە و نەخشی جەستە دەردەخات.
لە وەرزی بەهاریشدا زیاتر جلی كراوە باوی هەیە، كچانیش دەیانەوێ لە زەماوەند و بۆنەی تایبەت بە خۆیاندا لەبەری بكەن. پسپۆرانی جل و بەرگیش دەڵێن، تا دەكرێ رەنگی كراسەكە رەنگاوڕەنگ بێ، یان قوماشەكەی نەرم و شل بێ، زیاتر سەرنجڕاكێش دەبێت، بەڵام ئەوەی زیاتر خواستی لەسەرە و لەلایەن كچانەوە داوا دەكرێ، كراسی عەزییەی گوڵدارە.
Top