رەنگە ئەوەی بۆ یەكەمین جار سەیری ئەو وێنەیە بكات، بڵێت: ئەو وێنەیە وڵاتێكی ئەوروپایە لە ساڵانی شەست و هەفتاكاندا، بەڵام ئەگەر دروست شوێنی وێنەكە بزانن، رەنگە سەرسام بن. لە وێنەكەدا دوو كچی شۆخ و شەنگ بە جلێكی مۆدێرن و مۆدەوە وێنەیان گیراوە، لە پشتی ئەو خانمانەش باخچە و شوێنێكی خۆش دیارە. با زیاتر دڵتان ناڕەحەت نەبێت، ئەو شوێنەتان پێ دەڵێین، كە ئێستا وەك وڵاتێكی داڕماو و كاولی لێهاتووە، ئەو شوێنە ئەفغانستانە لە ساڵی 1967دا. لەو كاتەدا یەكێك بووە لە وڵاتانی پێشكەوتوو لە زۆربەی بوارەكاندا، دیارترینیشیان پیشەسازی و وەبەرهێنان و ئاوەدانی. كەچی ئێستای ئەو وڵاتە بە وڵاتێكی زوڵم لێكراو دادەندرێ لە رووی گەشە و پێشكەوتنەوە، وەك لە وێنەكەدا ئەو كچە جوانانە بە جوانترین جلی ئەو سەردەمە خۆیان جوان كردووە، ئێستاش تەنیا چاوەكانیان دیارە و سەراپای جەستەیان داپۆشراوە.