جلوبەرگ لە شیر

جلوبەرگ لە شیر
چەندین رێگەی جیاجیا هەن بۆ دروست كردنی جل و بەرگ، بو بە كاری دەستی یان بە ئامێر و مەكینەی تایبەت، تەنانەت چەندین مادەی جۆراوجۆریش دەتوانن بیكەن بە پێكهاتەی قوماشی جل و بەرگ. بەم دواییە جلێكی تازە دەركەوتووە، كە لەلایەن وێنەگر و دیزاینەرێكی بەریتانی بە ناوی (جارۆسلاڤ ویكزۆر كیوكز)ـەو ئامادە كراوە. ئەم دیزاینەرە شلەمەنی و شیری بەكارهێنا بۆ ئەوەی جلێكی نایاب بۆ كچان ئامادە بكات. لەم كارە هونەرییەی ئەو وێنەگرەدا، چەندین وێنە و دیمەنی سەرنجڕاكێشی گرتووە، لە وێنەكانیدا وای دەرخستووە كە جل و بەرگی ئافرەتان لە شیر دروست كراوە، ئەو بیرۆكەیەش سەرەتایەكە بۆ سەرهەڵدانی دروست بوونی جلی مرۆڤ لە شلەمەنی بە گشتی و شیر بە تایبەتی.
Top