ئافرەتێكی دانیماركی بە جلی كوردی

ئافرەتێكی دانیماركی بە جلی كوردی
جوانی و بەهای جلی كوردی، نەوەك لە نێو كچان و ئافرەتانی كوردا كاریگەرە، بەڵكو وای كردووە بێگانەش حەزی پێبكەن و وەك جلێكی جوان لەبەری بكەن. ئەوەتا ئافرەتان و كچانی ئەوروپیش حەز بە جلی كوردی دەكەن، تەنانەت كوردیان خۆشدەوێت و لە زۆربەی بۆنە و یاد و ئاهەنگی كوردیدا بەشداری دەكەن، (ئەنیتا ئەسپایندەر) ئەو ئافرەتەیە لە وڵاتی دانیمارك دەژی و خۆشەویستییەكی زۆری بۆ كورد هەیە، چەندین وێنەی جیاجیای بە جلی كوردی گرتووە و لە پەیجەكەی خۆی لە فەیسبووك داناوە، ئەوەی جێگەی سەیرە لە بۆنەكانی ئادار و نەورۆزدا ماوەیەكی زۆر لە كوردستان بوو، بە جلی كوردی سەردانی شوێنی گەشتیاری و بەشداری خەڵكی كوردستانی كردووە.
Top