قژ بەستن لەلای خانمان گەلێك شێواز و جۆری هەیە، كە لە ژمارە نایەت، ئەمەش كچان لە سەروبەندی بووكێنیدا دوو دڵ دەكات. ئەوان كاتێك بیر لە هەڵبژاردنی تەسریحەیەكی جوان و سەرنج راكێش دەكەنەوە یان جۆرە ئێكسسوارێك لەگەڵ قژیان دانێن، هەموو ئەوانە دەرفەتی جۆراوجۆر دەخەنە بەردەمی خانمان بۆ جوانكردنی قژی بووك، جاران كچان كە سەردانی ئارایشتگایان دەكرد، تەنیا داوایان دەكرد جوانیان بكەن، بەڵام ئێستا كچان پێشتر بڕیاریان داوە كە چ جۆرە ئێكسسوارێكیان دەوێ، وەك تەوقە و تارای سپی، دوو بووك كە یەكێكیان تارای سپی بەستبێ و ئەوەی دیكەیان نەیبەستێ، دەبینین جیاوازییەكی زۆریان لە نێواندا هەیە. كە دەكرێ بڵێین تارای سپی نیشانە و سیمبوڵی بووكایەتییە. لەم رووەوە چەندین جۆرە نموونەی جیاوازی بەستنی قژ بە ئێكسسواری جۆراوجۆر بۆ بووك هەن، پێویستە هەڵبژاردنی تارای سپی، لەگەڵ ستایلی جلوبەرگی خۆیدا شیاو بێت، جوانتریش دەبێ ئەگەر رەنگی تارای سپی لەگەڵ جلی بووك هاوڕەنگ بن، هەروەها لەگەڵ رەنگ و رووی سیمای بووكەكەدا گونجاو بێت. مۆدەی تازەی تارای سپی بۆ ساڵی (2014) لەگەڵ هەموو جۆرە قژێك دەگونجێ، واتە ئەگەر قژەكە خاو یان لوول بێت، هەروەها یەكێك لە جوانترین سیفەتەكانی تارای سپی ئەوەیە، تا چەند درێژ بێ ئەوەندە جوانتر دەردەكەوێ.