مۆدەی نینۆكی بەهاران

مۆدەی نینۆكی بەهاران
لە وەرزی بەهاردا، كوردستان بە سەوزایی و گیا دادەپۆشرێ، بە سەدەها گوڵی بۆن خۆش و رەنگاورەنگ دەگەشێنەوە، ئەو دیمەنە جوانەی گوڵ و گوڵزاری بەهار، هەر دەڵێی لارە زاری روخساری یارانی ئەم كوردستانەیە. لە كوردەواریدا كچان بە گوڵ دەچوێنن. بۆیە دەبێ هەمان رەنگ و رووی گوڵ و گوڵزاریان هەبێ وبۆنی خۆشی عەتر و گوڵاویان لە جەستەیان ببارێ. تەنانەت جوانتریشن ئەگەر مۆدەی ستایل و جەستەیان گوزارشت لە شێوە و جوانی گوڵ بكات، ئەوەتا لە زۆربەی مۆدەی ئێستای ئێكسسواردا، نەخش و شێوەی گوڵیان دەخرێنە سەر، ئەگەر نینۆك بە نموونە وەربگرین، لایەنێكە لە جوانكاری جەستەی كچان، جاران ئەو نەخشانەی لە نینۆك دەدران، زیاتر نەخشی هێلكاری و رەنگاورەنگ بوون، بەڵام هاوشێوەی جوانی بەهار و لەگەڵ هاتنەوەی ئەو وەرزە چەندین مۆدەی جیاجیای نینۆك دەرچووە. پسپۆران دەڵێن لەو وەرزەدا زیاتر باوی شێوە گوڵە لە نەخشی نینۆك، چونكە هەمان مانای ئەو وەرزە دەدات، ئەو نەخشە گوڵە لە سەر هەر پەنجەیەكدا بە گوڵێكی ناسك دەرازێتەوە، یان خانمان دەتوانن نەخشی دار و گژوگیا لە نینۆكیان بدەن، ئەو چەند نەخشی گوڵ و داروبار، پەنجەت ناسك و رازاوەتر دەكەن، لە هەمان كاتیشدا گوزارشت لە جوانی ئەو وەرزە خۆشە دەكەن.
Top