تایلۆر لە لووتكەدایە!

تایلۆر لە لووتكەدایە!
ماوە ماوە گوێمان لەو پێشبڕكێیەی نێوان هونەرمەندان و گۆرانیبێژانی جیهانیدا دەبێ، هەڵبەت ئەو پێشبڕكێیانە لە بارەی باشترین و دەنگخۆشترینیان نییە، بەڵكو تایبەتە بە پڕ فرۆشترین بەرهەمی ئەو هونەرمەندانەیە. لە سەرەتای ئەم ساڵەوە، وادیارە كچە گۆرانیبێژی ئەمەریكی (تایلۆر سویفت)، لە لووتەكەدایە و یەكەمینە، گەیشتنی ئەم خانمە گۆرانیبێژە بە لووتكە لە پای ئەو گەشتە (6) مانگەیەوە بوو كە بۆ چەندین وڵاتان كردی، ئەوەش وایكردووە جەماوەرێكی زۆر بۆ خۆی رابكێشێ، ئەوانیش بە پەرۆشەوە ببنە كڕیاری بەرهەمەكانی ئەو گۆرانیبێژە، داهاتی تایلۆر لە ماوەی شەش مانگدا گەیشتە (30) ملیۆن دۆلار، ئەو داهاتەش لە فرۆشتنی ئەلبوم و كۆكردنەوەی پارەی پلیتی ئاهەنگی ئەو گۆرانیبێژە بە دەست هاتوون.
Top