نمایشی فڕۆكەوانی لــە هەولێر

نمایشی فڕۆكەوانی لــە هەولێر
رەوەند بەختیار
رۆژی 11ی ئادار لە دەوروبەری ئاسمانی پاركی شانەدەر لە ناوەڕاستی شاری هەولێردا كە سەنتەری بڕگە و چالاكییەكانی هەشتەمین فیستیڤاڵی ئادار و نەورۆزی هەولێرە، هەر لە چوارچێوەی ئەو فیستیڤاڵە و یادەكانی ئادار و نەورۆزدا نمایشێكی سەنجڕاكێشی فرۆكەوانی پێشكەش كرا. (3) فڕۆكە كە جگە لە فڕۆكەوانەكان، نمایشێكی سەرنجڕاكێشیان پێشكەش كرد، بە دووكەڵێكی سێ رەنگ ئاڵای كوردستانیان لە ئاسمانی هەولێردا كێشا، ئەو گرووپەی نمایشی فڕۆكەوانی كورد زۆربەیان خەڵكی وڵاتی سویدن، هەروەها فڕۆكەوانێكیش كوردە ناوی (یوسف سارمەم)یە، ئەو فڕۆكانە لە كاتی نمایشەكاندا چەند كچێكیان لە نێوانی هەردوو باڵەكانیان هەڵگرتبوو، كە نمایشێكی بوێرانە و پڕ لە جورئەتیان پێشكەش بە میوانانی ئاهەنگەكە كرد. ئەمە یەكەمین جارە كە نمایشی فڕۆكە بەم ئاستە جوان و سەرنجراكێشە لە هەرێمی كوردستاندا پێشكەش دەكرێت، كە جۆرە شادی و خۆشییەكی بە بەشدارانی ئاهەنگەكە دەبەخشی. لە ئێوارەی نەورۆز هەمان نمایش و لەگەڵ هەڵگیرساندنی ئاگری نەورۆزدا دووبارە پێشكەش كرا.
Top