لە سەردەمی فیرعەونی لە وڵاتی میسردا، كاتێك یەكێك بمردایە، كۆمەڵێك خشڵ و زێڕیان لەگەڵ مردووەكە دادەنا، ئەوەش بۆ دوو مەبەست. یەكەمیان پێیان وابوو ئەگەر ئەو كەسە زیندوو بێتەوە، ئەو زێڕ و خاشاكە بەكاربهێنێت، دووەمیش بۆ ئەوەی ئەگەر ژیانی دووەم هەبێ، واتە ئەگەر زیندوو بوونەوە هەبێ، با ئەو كەسە لە ژیانی دووەمدا دەوڵەمەند بێت.