بە ئێكسسواری رەشەوە تۆ شازی

بە ئێكسسواری رەشەوە تۆ شازی
دەگوترێ رەش شای رەنگانە، واتە لەسەرووی جوانی هەموو رەنگەكانی دیكەیە، رەش بەهایەكی جوان و پایەبەرزی هەیە، لەگەڵ هەموو رەنگێكی دیكەدا دەگونجێ. جوانیی ئەو رەنگە لەوەدایە هەموو رەنگەكانی لە خۆیدا كۆكردۆتەوە هەروەها رەنگێكی مات و هێمن و سەنگینە، جا چ رەنگی جل و بەرگ بێ یان رەنگی ئێكسسوار، بەهای جوانی خۆی دەنوێنێ. پسپۆرانی دروست كردنی ئێكسسوار، پێیان باشە رەنگی رەش لە زۆربەی زۆری پێكهاتەی ئێكسسواردا هەبێ، ئەوەش هەموو جۆرە ئێكسسوارێك دەگرێتەوە، بگرە لە : ملوانكە، بازن، ئەڵقە، ئەنگوستیلە، گوارە، تەوقە. ئەوەی لەم وێنانەدا دەیبینن كۆمەڵێك ئێكسسواری رەش رەنگە، دیمەنێكی ناسك و سەرنج راكێشیان هەیە. بێجگە لەوەش كاتێك دەتەوێ جلێك لەبەری بكەی، لە هەر شێواز و رەنگێك بێ، بەڵام دواتریش پێویستت بە ئێكسسوارە تا لەگەڵ ئەو جلە بگونجێ، لێرەدا رەنگە تووشی گرفت ببیت ئاخۆ چ جۆرە رەنگێك هەڵدەبژێری بۆ ئەوەی لەگەڵ ئەو جلە گونجاو بێ، بەڵام كاتێك ئێكسسوارێكی رەشت هێنا، ئەوا گرفتەكەت چارەسەر دەكات، چونكە ئێكسسواری رەش لەگەڵ رەنگی هەموو جلێك دەگونجێ، وا چاكە ئێكسسوار لە رەشێكی سادە بێ یان لەگەڵ رەنگێكی دیكەی تۆخ دروست كرابێ، وەك شینی تۆخ، لێرەدا لە پێناو ئەوەی شاز پۆش بیت، پاساوت بە دەستەوەیە كە پەنا بۆ ئێكسسواری رەش ببەیت.
Top