گیراوەیەك بۆ نەرم و نیانی دەستت

گیراوەیەك بۆ نەرم و نیانی دەستت
هەر بەشێكی جەستەت، رەنگدانەوە و ئاوێنەی جوانیتە. دەستی كچان و خانمان یەكێكن لە ئاوێنەی جوانیان، لەو كاتەی بە سپێتی و نەرم و نیانی دەبن، بۆت دەبنە لوتكەی جوانی. بێجگە لە نەرمی پێستی دەست، هەروەها رێكی لە نینۆكەكانیش رووێكی دیكەی جوانی دەستت پێكدەهێنن. كچان بە نەرم و ناسكی دەست و مەچەكیان دەناسرێن، بۆ وەدەست هێنانی سیحرێكی جوانی بۆ دەستت، چاودێری رۆژانەی پێویستە، ماوە ماوەش كرێم و گیراوە لێبدە تا هەردەم بە پاك و ناسكی بمێنێتەوە. نەرمی و ناسكی دەستت بە گرنگیدانی تۆوە بەندە، تاوەكو پێستی دەستت ناسك بێت. خانمان دەتوانن زیاتر دەستیان جوان بكەن، ئەوەش لە رێگەی پاك راگرتنی پێستی دەست و یان دەتوانن گیراوەی سرووشتی ئامادە بكەن. لێرەدا باس لەو گیراوە سرووشتییە دەكەین، كە بۆ نەرمی و جوان كردنی دەستت بەسوودە.
بۆ نەرم كردنەوەی پێستی دەست، گیراوەیەكی سادە هەیە و كاریگەری تەواوی هەیە لە زیندوو كردنەوەی خانەكانی پێستی دەست، تۆی خانمیش هەوڵبدە گیراوەكە دروست بكەی كە لەم كەرەستانە پێكدێ :
- (2) كەوچك شەكر، (2) كەوچك لیمۆ، (1) كەوچك خوێ، (4) كەوچك رۆنی زەیتوون.
- ئەو چەند كەرەستەیە تێكەڵ یەكتر دەكرێ، دواتریش لە دەستی خۆتی بدە، بە مەرجێك هەموو بەشێكی پێستی دەست بگرێتەوە و دایپۆشێ.
-سەرەتا دەبێ پێستی دەستت جوان بشۆی، لێبگەرێ تا بە خۆی وشك دەبێـتەوە. پاشان گیراوەكە لە دەستت بدە.
-رۆژانە بۆ ماوەی (5) خوولەك ئەو گیراوەیە لە دەستت بدە. پاشان دەستت بە ئاو بشۆ، هەوڵبدە بۆ ماوەی دوو هەفتە لە بەكارهێنانی ئەم گیراوەیە بەردەوام بە و ئنیجا گۆڕانكاری تەواو لە جوانی و نەرمی دەستت بەدی دەكەی.
Top