ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 10 ئادار دیاریكراوه بۆ ڕۆژی پۆشینی جلوبه‌رگی نه‌ته‌وه‌یی بۆ هه‌موو فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان و قوتابیان. له‌م ڕۆژه‌دا ده‌وام ئاساییه به پۆشینی جلوبه‌رگی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه، چونكه هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك په‌یوه‌سته به پاراستنی خاك و كلتوور و زمان و فه‌رهه‌نگی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه. جلوبه‌رگی كوردیش وه‌ك هێمایه‌كی نیشتمانی پێویسته بخرێته چوارچێوه‌ی ئه‌و پاراستنه و ئه‌ركی هه‌ر تاكێكی كورده كه هه‌وڵ بۆ ناساندن و پاراستنی كلتووری خۆی بدات. ده‌ستنیشانكردنی رۆژێك به‌ناوی رۆژی جلوبه‌رگی كوردی هه‌نگاوێكه دڵخۆشكه‌ر و كارێكی پیرۆزه، له هه‌مان كاتدا خۆ ئاماده كردنه بۆ ده‌ستپێكردنی ئاهه‌نگه‌كانی ئادار و نه‌ورۆز.