ئەوە مۆڵە یان كەشتی؟!

ئەوە مۆڵە یان كەشتی؟!
هەمیشە دەزانین بازاڕی گەورە و مۆڵ، شوێنێكی گەورەیە لە جێگەیەكی تایبەت دروست دەكرێ و بە سەدان فرۆشگا و دووكانی تێدایە، خەڵكیش بۆ كڕینی پێداویستی و شتومەك سەردانی ئەو شوێنە گشتیانە دەكەن، ئەوەی بیانەوێ دەستیان دەكەوێ و دەیكڕن. لەلات سەیر نەبێ، ئەگەر رۆژێك تۆیان بردە ناو كەشتییەكی گەورەی زەبەلاح، لەوێشەوە هەمان دیمەن و دیكۆری مۆڵ و بازاڕی گشتی بێتە پێش چاوت، چونكە ئەوە یەكێكە لە داهێنانی خەڵكی چین. ئەو بازاڕە گەورەیە لە شێوەی كەشتییەكی دەریا دروست كراوە، لە ناوەڕاستی شاری هۆنگ كۆنگە. ئەو كەشتییە بازاڕە، هەموو شتێكی تێدایە، تەنانەت هۆتێلێكی بچووكیشی تێدایە، جگە لەوەی شوێنێكە بۆ بازاڕكردن و شت كڕین، هەروەها فرۆشگا و مەلەوانگە و سینەماشی لێیە بۆ گەشتیاران و خەڵك.
Top