چۆن جانتا هەڵبگرین؟!

چۆن جانتا هەڵبگرین؟!
هەموو كەرەستەیەك جوانیەكی تایبەتی هەیە، ئەوەش بە گوێرەی ئەو نەخش و شێوەیە كە هەیەتی. هەر بۆیە كچان سەریان لێ دەشێوێ كاتێك دەیانەوێ كەرەستەیەك یان ئێكسسوارێك هەڵبژێرن. لەوەش گرنگتر لەوانەی باسمان كرد، چۆنیەتی بەكارهێنان و هەڵگرتنی ئەو ئێكسسوار و كەرەستانەیە. هەڵگرتنی ئەو كەرەستانەی كە بەلای ئەوانەوە جوانە. ئەگەرچی ئەو كەرەستەیە زۆر جوان بێت و مۆدی رۆژگاریش بێ، بەڵام كاتێك بە شێوەیەكی هەڵە بەكارمان هێنا، یان كە ئێكسسوارێك بە شێوەیەكی نەشیاو لەبەر بكەین، جوانیەكەی لە دەست دەدات و چ سوودێكیشی بۆت نابێ. ئەگەر جانتای دەست وەك نموونە وەربگرین : هەر چەندی ئەو جانتایە لە پێستێكی نایاب دروست كرابێ، نەخش و نیگارێكی رازاوەشی هەبێ، بەڵام كاتێك خانمان نەتوانن بەپێی شێوازی خۆی هەڵیبگرن، لەو كاتە جوانیەكەی دەشێوێ و دڵیشت پێی تەنگ دەبێ بە تایبەت ئەگەر هاوڕێیەكت یان دەستە خوشكێكت پێت دەڵێ: جانتاكەت جوان هەڵبگرە. گرنگە بزانین چۆن جانتای دەست هەڵبگرین، پسپۆرانی جوانكاریش دەڵێن: جانتاكەت وا هەڵبگرە وەك ئەوەی كتێب هەڵدەگرێ !
Top