با رەنگی جل و بەرگ و چاوت یەك بێت

با رەنگی جل و بەرگ و چاوت یەك بێت
چاوەكانت جوانن، ئەو قسەیە بە زۆربەی كچان دەگوترێ، لەلایەن كەسانی بەرامبەر یان هاوڕێ و كەسانی نزیكیانەوە. لەو كاتەی ماكیاژێكی جوانت بۆ چاوەكانت كردووە یان چاوێلكەیەكی رازاوەت لە چاو كردووە. كارێكی دیكەش هەیە وادەكات هەمان ئەو قسەیەت پێبڵێن كە بەڕاستی چاوت جوانە. ئەویش دانانی هاوێنە (عەدەسە)، ئەگەرچی پێشتر دەیانگوت لەچاوكردنی هاوێنە، كاریگەری خراپی دەبێ بۆ تەندروستی چاوت، یان چاوت بێ هێز دەكات. ماوەیەك باس دەكرا و دەگوترا كە لەچاو كردنی لینزی چاو، لەگەڵ گەرما دەتوێتەوە، بەڵام ئەوەش تەنیا بۆ شكاندنی بازاڕی ئەو كەرەستە جوانە بوو. هاوێنە چاوەكانت بریقەدار دەكا، رەنگێكی بەپێی دڵ و خواستی خۆت بە چاوت دەبەخشێ، لە كاتێكدا هەندێك لە كچان رەنگی چاوی خۆیان پێ جوان نییە، بۆیە پەنا دەبەنە بەر بەكارهێنانی هاوێنەی چاو. جاران كچان رەنگی كراسیان لەسەر رەنگی چاویان هەڵدەبژارد، واتە رەنگی چاوی خۆیان لە بیر نەدەكرد بە گوێرەی ئەو رەنگە جل و بەرگیان دەپۆشی، بەڵام ئێستا رەنگی چاویان وەك رەنگی جل و بەرگیان لێدەكەن بە دانانی هاوێنەیەك كە لە رەنگی ئەو جلە بێـت كە لە بەریان كردووە. بۆ نموونە: ئەگەر كچێك كراسێكی رەنگ سەوزی هەبێ، رەنگی چاویشی قاوەیی بێ، دەتوانێ هاوێنەیەكی رەنگی سەوز وەك كراسەكەی لە چاو بكات، بەمەش لوتكەیەك لە جوانی بەدەست دەهێنێ لە یەكسان كردنی رەنگی جلوبەرگ و رەنگی چاوی.
Top