یەك موغارە
March 9, 2014
رەنگا و ڕەنگ
یەك موغارە چیە؟ رەنگە ئەو ناوە بەلاتانەوە نامۆ بێت یانیش پێشووتر گوێتان لێ نەبووبێ و نەزانن ئاخۆ ئەو ناوە ناوی شوێنێكە یان ئامێر و كەلو پەلێكە، بەڵام جیا لە هەموو ئەمانە یەك موغارە ئەشكەوتێكی درێژی بنكراوە لە كوردستانە و دەكەوێتە خۆرهەڵاتی شاری كفری بە دووری نزیكەی یەك كیلۆمەتر. كەوتۆتە كۆتایی دۆلێكی كورت و لە خوارووی تەپۆلكێكی شاخاوی چیای باوەشاسوارە.
یەك موغارە نزیكەی 26 مەتر درێژە و لە رووی پێشەوەی دوو دەروازەی هەیە، ئەشكەوتەكە پاش ئەوەی چەند جارێك لە تەسكی و فراوانی دەدات دەگەیتە دەروازەیەكی نیوە كەوانەیی و لەوە بە دواوە كۆتایی ئەشكەوتەكە دێت.
لە راستیدا ئەم ئەشكەوتە پێدەچێت جۆگەیەكی بەردین بێت، كە وەك كارێزە تونێلێك دەردەكەوێت، كارێزێكە بە دووری 17 مەتر لە سەرووی ئەشكەوتەكەوەیە. ئاوی ئەو كارێزە بە ناو ئەشكەوتەكەدا تێدەپەڕێت و ئەوەش وای كردووە كەمرۆڤی ئەو ناوچەیە، لە رابردوودا هەوڵی هەڵكەندنی ئەو كارێزەیان دابێت بە داتاشینی ئەو ئەشكەوتە بەردینە.
