سەرۆك حەزی بە ئیسراحەتە

سەرۆك حەزی بە ئیسراحەتە
لە لای خەڵكی وڵاتانی رۆژهەڵات، كاتێك كە بە پێڵاوەوە قاچ دەخەنە سەر شوێنێكی بەرز یان جووتە كەوشەكەیان لە شوێنێكی نەشیاو و نەگونجاو دادەنێن، لە روانگەی خەڵكەوە بە گشتی جێی رەخنەیە و بەبێ زەوق لە قەڵەمی دەدەن.هەندێك كەس پێیان وایە ئەوانەی بەم شێوەیە هەڵسوكەوت دەكەن روح گەورە و لووت بەرزن. هەندێك لە پیاوان تەنانەت ئافرەتانیش لە كاتی دەوام و كاركرندا، قاچیان دەخەنە سەر یەك، یان دەخەنە سەر مێزەكەی پێشیان، ئەگەر لەو كاتە كەسانی دیكە لەوێ بن، دڵگران دەبەن بەرانبەر ئەو جۆرە رەفتارە، كەچی هەمان ئەو رەفتارە سوودی هەیە بۆ مرۆڤ، كار كردنت بەرەو پێش دەبات ئەگەر جار جارە قاچەكانت بخەیە سەر مێزەكەی بەردەمت، ئەوەش بە گوتەی پسپۆرانی بواری تەندروستی كە دەڵێن : بەرز كردنەوەی قاچ وادەكات كە خوێن بگەڕێتەوە ناو سەر و خانەكانی مێشك، گەڕانەوەی خوێنیش خانەكانی مێشك چاڵاك دەكات. ئەوەتا باراك ئۆباما سەرۆكی ئەمریكا، بە قسەی دكتۆرەكان دەكات و زۆربەی كات كە لە نووسینگەی تایبەتی خۆی دەبێ لە كۆشكی سپی، هەردوو قاچی یان قاچێكی دەخاتە سەر مێزەكەی پێش خۆی، تەنانەت ئەگەر میوان و كارمەندانی كۆشكی سپیش لەوێ بن ئۆباما واز لەو خووەی خۆی ناهێنێت.
Top