هەردەم زانیومانە پێڵاو دەبێ نەرم بێ، تا ئەزیەتی پێ نەدات. بێجگە لەوەی پێڵاو لە پێست و كەرەستەی نەرم دروست دەكرێ، وەك پێستی گیانداران و لاستیك و شتی دیكەش. بەڵام ئەو پێڵاوە پێچەوانەی پێڵاوی ئاسایین، چونكە وەك ئەوەی چەكێكی تیژ و دڕ بێ، كە هەموو لایەكی بە نوكی دڕ و تیژ داپۆشراوە، ئەگەر بێت و ئەو كەسەی ئەو پێڵاوەی لە پێی بێت و لە یەكێك بدات، هەموو گیانی هەنجن هەنجن دەكات.