ریكۆرد لە كوتانی جەستەدا

ریكۆرد لە كوتانی جەستەدا
كوتانی جەستە، یان تاتۆ ساڵانێكە پەیدابووە. لە زۆربەی وڵاتانی جیهان رێژەیەكی زۆری خەڵك جەستەیان دەكووتن بە چەندین وێنەی جۆراوجۆر تاتۆ لە سەر جەستەیان دەنەخشێنن. هەندێك لەوانەی تاتۆ دەكەن، بە تاتۆیەكی كەم رازی دەبن، هەشە رووبەرێكی فراوانی ئەندامانی جەستەیان بە تاتۆ دەنەخشێنن، هەندێكیش هەن لە تاتۆدا ریكۆرد تۆمار دەكەن، وەك ئەو دوو ژن و پیاوەی لە شاری بیونیس ئایریس پایتەختی وڵاتی ئەرژەنتیندا، كە ناوی پیاوەكە فیكتۆرە و ئافرەتەكەش گابرێلایە. ئەو دووانە زۆربەی جەستەی خۆیان بە تاتۆ داپۆشیوە، كە رێژەی كوتانی جەستەی پیاوەكە دەگاتە لە سەدا نەود (90%)، سەبارەت بە ئافرەتەكەش تا ئێستا رێژەی لە سەدا (60%)ی جەستەی تاتۆ كردووە، هەر یەكەش لەوانە بە نیازی زیاتر كردنی تاتۆی جەستەیانن، تا لە (100%)ی جەستەیان بە تاتۆ دەنەخشێنن.
Top