مێز بە پەردەوە جوانە

مێز بە پەردەوە جوانە
هەر كەرەستەیەك لە ماڵەكەتدا، جێگەی بایەخ و گرنگییە، مێزیش بەشێكە لە دیكۆری هەر ماڵێك. ئێمە لێرەدا قسەمان لەسەر سفرە مێزی نێو چێشتخانەی ماڵە، كە دەیان جۆر و چەشن و ستایلی هەیە كە لەگەڵ دیكۆر و ستایلی كاونتەر و كەرەستەكانی دیكەی ناندیندا گونجاوە. بۆ مێزی ناندین، دانانی پەردە زۆر پێویستە، چونكە مێزی نان خواردن بەبێ پەردە ناشیرین دێتە پێش چاو، بەڵام كاتێك پەردەی بەسەردا دەدرێ، جوانییەك دەبەخشێتە ئەو شوێنە و خێزانیش زۆر ئارامتر نانی خۆیان نۆش دەكەن. با ئەوەشمان لە بیر بێت، دانانی پەردە، مێزی نان خواردن لە رووشان و پیس بوون و تێكچوون دەپارێزێت. مێزی نان خواردن، كەرەستەیەكی گرنگە، بە چەندین كەل و پەل دەڕازێنرێتەوە و لە سەری دادەنرێ، وەك كەل و پەلی خواردن و گوڵدان و چەندین شتی دیكە. دانانی پەردە لە سەر مێز، دیمەنێكی جوانی پێدەبەخشێ، ئەوەش بە گوێرەی نەخشی پەردەی سەر مێزەكەیە.
Top