زۆربەی كچان بە دەست پرچ بەستن و هەڵوەرینی قژەوە دەناڵێنن، بە لایانەوە شتێكی ناخۆش و بێزاركەرە، چونكە دەبێ ماوە ماوە خەریكی پرچیان بن بە تایبەت لە ئیش كردنی رۆژانە، یان كە دەكەونە ناو كارێك پێویستە پرچیان ببەستن و هەڵبگرن، ئەمەش بۆ ئەوەی پرچیان نەیەتە سەر دەم و چاویان و رێی كاركردنیان لێ بگرێ. چارەسەریش لێرەدا بەستنی پرچە بە ئێكسسواری قژ بەستن، كە چەندین جۆری هەیە لەوانە : تۆقە، تاج، كرۆشێ پەموو، قردێلە. هەر یەكە لەوانە لە كات و شوێنی خۆیدا قژی پێ دەبەسترێ. پسپۆرانی جوانكردنی پرچ دەڵێن : هەندێك جار ئێكسسواری قژ بەستن، دەبێتە مایەی ئەزیەت دانی پرچ، بۆ نموونە یەكێك لە حاڵەتە ناخۆشەكانی قژ بەستن ئەوەیە دەبێتە مایەی هەڵوەرینی قژ، بە تایبەت ئەگەر ئێكسسوارەكە توند بێت و پاڵەپەستۆ بخاتە سەر رەگی موو و پێستی سەر، ئەوەش لە هەندێك ئێكسسواری پرچ بەستن وان، هەندێ لە كچان پێیان وایە هەرچەندی پرچیان توند ببەستن جوانتر دەردەكەون، لەوە دەچێ ئەوان لەوە بێ ئاگابن كە بە توندی بەستنی قژ كار لە رەگی قژیان دەكات و دواجار پرچیان بەرەو هەڵوەرین دەبات. كاری دروست ئەوەیە بۆ جوانییەكی كاتی قژی خۆمان نەكەینە قوربانی، بۆیە چاكتر وایە كچان بۆ بەستنی قژیان قردێلە بەكاربهێنن، چونكە بە هیچ جۆرێك زیانی بۆ قژ نییە، تەنانەت ئەگەر توندیش ببەسترێ، ئەزیەتی قژت نادات.